ضميرەکانی [ تُ ، تَ ، تِ ، تما ، تم ، تنَّ ]
١ - تُ : بۆ قسەکەری تاکی نێر و مێ، کاتێک بەکاردێ کە لە بارەی خۆتەوە قسە دەکەیت، بۆ نموونە: كَتَبْتُ الدرسَ ، واتە: وانەکەم نووسی ، فَهِمْتُ المسألةَ، واتە: لە بابەتەکە تێگەیشتم
٢ - تَ : بەکاردێ بۆ کەسی قسە بۆ کراو (تاکی نێر)، واتە کاتێ لەگەڵ بەرامبەرەکەت قسە دەکەیت، بۆ نموونە: هل قرأْتَ الكتابَ يا أحمد؟ ، واتە: ئەحمەد؛ کتێبەکەت خوێندەوە؟ ، هل كتبتَ الملاحظات؟ تێبینییەکانت نووسی؟
٣ - تِ : ئەمەش لەگەڵ [ تَ ] جیاوازی نییە، تاکە جیاوازی نێوانیان ئەوەیە ئەم بۆ کەسی قسە بۆ کراوی تاکی مێ بەکاردێت، نموونە: هل نجحْتِ في الامتحانِ يا فاطمة؟ واتە: ئایە فاتیمە تۆ لە تاقیکردنەوەکان دەرچوویت؟ ، أنتِ قلتِ؟ تۆ وتت؟ أكلتِ طعامك؟ خواردنەکەتت خوارد؟
٤ - تما : بۆ دووانەی (المثنى) قسە بۆ کراوی نێر و مێ، کاتێک لەگەڵ دوو کەس قسە دەکەیت، بۆ نموونە: أنتما سافرْتما البارحةَ ، ئەو دووانەتان چوونە گەشت دوێنێ.
٥ - تم : بۆ کۆی نێری قسە بۆ کراو بەکاردێ، یاخود ئەگەر سێ (زیاتر) کەس بوون دووانیان پیاو بوو دانەیەک ئافرەت، نموونە: هل أكلْتم طعامكم يا أولاد؟ منداڵەکان نانتان خوارد؟
٦ - تنَّ : ئەمە تایبەتە بە کۆی مێ (قسە بۆ کراو)، نموونە: أنتُنَّ حَفِظْتُنَّ القرآنَ ، ئێوە قورئانیان حفظ (لەبەر) کرد.
📌 تێبینی: ئەم ضميرانە تەنها بۆ "ماضي" ڕابردوو بەکاردێ، لەگەڵ ڕانەبردوو "مضارع" بەکار نایەت.
تاء التأنيث الساكنة [ تْ ] : حەرفێکە لا محل له من الإعراب.
ئەم "تاء التأنيث الساكنة [ تْ ]" پێمان ئەڵێ کە ئەو کەسەی هەستاوە بە ئەنجامدانی کارەکە لە ڕەگەزی مێینەیە واتە: هي.
١ - كَتَبَتْ عائشةُ القصةَ : عائیشە چیرۆکەکەی نووسی.
٢- ذَهَبَتْ هندُ إلى المدرسةِ : هیند چوو بۆ قوتابخانە.
تُ أنا (متكلم) أكلْتُ السكون / فاعل
تَ أنتَ (مخاطب) أكلْتَ السكون / فاعل
تِ أنتِ (مخاطبة) أكلْتِ السكون / فاعل
تما أنتما (مثنى) أكلْتما السكون / فاعل
تم أنتم (جمع مذكر) أكلْتم السكون / فاعل
تنَّ أنتنَّ (جمع مؤنث) أكلْتنَّ السكون / فاعل
تْ هي (للغائبة) أكلَتْ الفتحة / حرف تأنيث (لا محل له).
https://aljamie-ku-ar.blogspot.com/