بێ تەماشایی جەماڵت، ڕەوزە بە هاموون ئەكەم
حۆری عەینی ناو قەسران، بەرەو بیروون ئەكەم
حۆری گوڵ ڕوو، تەڵاقی بێ بە جارێ سێ بە سێ
ڕوو لە نووری ڕووی یارم، حەزرەتی بێچوون ئەكەم
باسی ڕەوزەم پێ مەڵێ ڕیزوان، كە وەڵاهی عەزیم
من بە ئاهێ دەیسووتێنم، تۆش وەها مەجنوون ئەكەم
ئەی بەهەشتی! كوانێ ئاوی كەوسەر و توبایی تۆ!
من بە یەك جار، كاروباری هەردووكی زەبوون ئەكەم
گەر لە فیردەوسا نەبێت وادەی لیقایی ڕووی دۆست
من لە هاوییە گۆشەدەگرم، دیدە پر لە خوون ئەكەم
ئەیوهەلعوشاق ئەگەر مەعشوق لە ڕوو لادا نیقاب
چۆن تەماشایی بكەین، ئەی داد و بیداد، چۆن ئەكەم!
موحی بێ لامان، كە حاڵە، بێ ڕیازە و بێ مەراق
وەك جونەید و بایەزید، یان شبلی و زولنوون ئەكەم
حەزرەتی غەوس
و. بوشرا كەسنەزانی















