مێشکم لێڵ و دڵم گیراوە، ئیتر بێزار بووم لەوەی هەر تەماشاچی بم.. هەر کە دەگەمە ماڵەوە بە تەنها دەمێنمەوە کتوپڕ وا هەست دەکەم تەواوی ئەو ڕۆژەم بە سەرگەردانی لەناو حەشامەتێکدا بەسەر بردووە کە هی من نین.. لەناو ئەم هەموو مرۆڤە جۆر بەجۆرانەدا هێندە هەست بە تەنهایی دەکەم جاری وا هەیە قوڕگم لە داخا وەختە بتەقێ.
لە نامەیەکی فرووغەوە















